English | عربي

لە باشوری چین بەهۆی لافاو و بارانی بەلێزمەوە هەزاران كەس بونەتە قوربانی


لە باشوری چین بەهۆی لافاو و بارانی بەلێزمەوە هەزاران كەس بونەتە قوربانی

2019/06/14 | 21:35

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-هێزەكانی فریاكەوتنی خێرا لە  وڵاتی چین رایانگەیاند، بارانی بەلێزمە و لافاو لە باشوری ئەو وڵاتە، بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان كەس و ئاوارەبونی هەزارانی دیكە.بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی فریاكەوتنی خێرا لە وڵاتی چین، لە ئەنجامی ئەو لافاوەی لە چەند رۆژی دواییدا لە باشور و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە رویداوە، 61 كەس گیانیانلەدەستداوە و 350 كەسی دیكە ئاوارەبون.وەزارەتەكە راشیگەیاندوە، "بەهۆی لافاوەكەوە نۆ هەزار و 300 خانو هەرەسیان هێناوە و 3.7 ملیۆن هێكتار زەوی كشتوكاڵی زیانی بەركەوتوە، ئەو زیانە كشتوكاڵیەش بە رێژەی 1.93 ملیار دۆلاری ئەمریكی زیانی بە ئابوری وڵاتەكە گەیاندوە". ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا لە ناوچەكانی باشور و رۆژهەڵات،  لەگەڵ باشور و رۆژئاوای وڵاتەكە، چوار هەزار و 300 كەس لە لافاوەكە رزگاركراون. لە وەرزی هاویندا، ناوچەكانی باكوری وڵاتی چین بەهۆی دۆخی وشك و ناوچەكانی باشوری ئەو وڵاتەش بەهۆی باران و لافاوەوە دەناڵێنێت، لە ئێستاشدا وەزارەتی فریاكەوتنی خێرا هۆشداریداوە، كە ناوچەكانی باكوری وڵاتەكە بەهۆی كەمی ئاو و بارانی  ئەمساڵەوە دەناڵێنێت، لەكاتێكدا چاوەڕواندەكرێت لە ماوەی داهاتودا دوبارە بارانی بەلێزمە ناوچەكانی باشور بگرێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending