English | عربي

پاسی تیپێکی هونەری میللی لە رێگای دهۆك-سلێمانی گڕیگرت


پاسی تیپێکی هونەری میللی لە رێگای دهۆك-سلێمانی گڕیگرت

2019/06/14 | 21:35

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-لەسەر رێگای گەرانەوەیان بۆ سلێمانی، پاسێكی هونەری میللی سلێمانی لە بەنزینخانەیەك گریگرت و چەند هونەرمەندێك بەو هۆیەوە برینداربون.داوی ئەوەی ئەمرۆ هەینی چەند هونەرمەندێكی میللی سلێمانی لە دهۆكەوە بەرەو سلێمانی بەڕێكەوتن،لە رێگەی گەڕانەوەیاندا و لە بەنزینخانەیەک پاسەكەیان گڕیگرت و بەهۆیەوە چەند هونەرمەندێكی ئەو تیپە برینداربون، بەڵام لە ئێستادا دۆخی تەندروستیان جێگیرە.بەپێی زانیاریەكانی خەندان، ئەو پاسەی تیپە هونەریەكەی تێدابوە، بەمەبەستی بەنزین تێکردنی لە بەنزینخانەیەك لە نزیك قەزای دوكان وەستاون، بەڵام لەوکاتەدا پاسەکە گریگرتوە و  بەهۆیەوە شۆفێری پاسەكە و چەند هونەرمەندێک برینداربون.نیاز نوری، سەرۆکی تیپە هونەریەکە ڕایگەیاندوە، "ئەوان بە مەبەستی یادی دامەزراندنی پارێزگای دهۆک سەردانی ئەو شارەیان کردوە و دواتر لەکاتی گەڕانەوەیان لەنزیک قەزای دوکان لە بەنزینخانەکەی کۆتەڵ پاسەكەیان راگرتوە، بەڵام لە بەنزینخانەكە پاسەكە گڕیگرتوە و بەهۆیەوە دەموچاوی شۆفێری پاسەکە سوتاوە و سەرەڕای برینداربونی دوو هونەرمەند، دو كارمەندی بەنزینخانەكەش دەست و دەموچاویان سوتاوە".ئاماژەی بەوەشكردوە، "لەترسی گیانی خۆیان، دو کارمەندی تیپەكە لەجامی پاسەکەوە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و بەوهۆیەوە یەکێکیان دەستی و ئەوی دیكە قاچێکی شکاوە،"راشیگەیاندوە "لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا دو کارمەندی بەنزینخانەکە دەست و دەموچاویان سوتاوە".لەوبارەیەوە سەرۆکی تیپە میللیەکە رونیكردوەتەوە، " ئەگەر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵنەکرایە ئەوا کارەساتی لێدەکەوتەوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending