English | عربي

سوید... هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دوو یاریزانی كورد بانگهێشتن دەكات


سوید... هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دوو یاریزانی كورد بانگهێشتن دەكات

2019/06/14 | 21:50

(هەواڵ كوردستان)-  

ستریشكۆ كاتانیچ راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەردەوامە لە چاودێریكردنی یاریزانان و لەمبارەوە بانگهێشتنی دوو یاریزانی كوردی كردووە كە لە سوید دەژین.

میدیا وەرزشیەكانی عێراق باس لەوە دەكەن كاتانیچ بۆ دروستكردنەوەی تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، چاودێری یاریزانانی كردووە لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق، لەمبارەیەوە داوای لە هەریەك لە ڕێوان ئەمین یاریزانی كورد لە یانەی ئۆسترساوندی سویدی و ژیلوان حەمەد دانیشتووی سوید و یاریزان لە یانەی ئینچیۆن یونایتدی كۆریای باشوور كردووە پەیوەندی بە تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقەوە بكەن.

جێی باسە یاریزان ڕێوان ئەمین لەدایكبووی ساڵی 1996ی شاری دهۆكە، هەروەها ژیلوان حەمەد لەدایكبووی ساڵی 1990ی شاری باكۆی ئازەربایجانە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending