English | عربي

سلێمانی... تۆمه‌تبارێك به‌ دۆلاری ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كرا


سلێمانی... تۆمه‌تبارێك به‌ دۆلاری ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

2019/06/14 | 22:20

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان به‌ بڕێك دۆلاری ساخته‌ی‌ ئه‌مریكیه‌وه‌ ده‌ستگیر كرد.

پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی پێویست‌ و به‌دواداچوونی‌ ورد، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ بڕی‌ 400 دۆلاری‌ ساختەی ئه‌مریكی‌ پێبووه‌ و سه‌رقاڵی‌ ساخكردنه‌وه‌ی‌ بووه‌.

له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تبارەكە كه‌سێكی‌ دیكه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بووه‌ و ئێستە هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ به‌ بریاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (289، 298) له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون.

بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كردوونه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان لەگەڵ دەكرێ، به‌ مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دراوه‌ ساخته‌كه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending