English | عربي

"لەقەزا و ناحیەکان ساغی دەکەنەوە"تۆمەتبارێک بە دراوی ساختەوە دەستگیردەکرێت



2019/06/14 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراویکدا کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە ڕایگەیاند: مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق، تۆمه‌تبارێكیان به‌بڕێك دراوی‌ ساخته‌ی‌ ئه‌مریكییه‌وه‌ ده‌ستگیر کرد.سەرکەوت ئەحمەد  بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە خەندان وتی: ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکراکراوە کە خەڵکی ناوچەی شارەزورە و دانیشتوی ئەوێیە، ئەوەشی خستەڕو پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ و به‌دواداچونی‌ ورد پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبارەکە ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ بڕی‌ 400 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ پێبوه‌و سه‌رقاڵی‌ ساغكردنه‌وه‌ی‌ بووه‌.لەم بارەیەوە ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی سلێمانی دەڵێت، "له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا تۆمه‌تبارەکە كه‌سێكی‌ دیكه‌شی‌ له‌گه‌ڵدا بوه‌و له‌ئێستادا هه‌ردوکیان به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (289، 298) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون".سەرکەوت ئەحمەد وتیشی؛ لە ئێستادا تۆمەتبارەکە لە زیندانی گەورەی پۆلیسی سلێمانی ڕاگیراوە و بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كردونه‌ته‌وه‌، هەوڵەکانیش بەردەوامن به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دراوه‌ ساخته‌كه‌.بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بە خەندان یشی وت: لە ئێستادا ئەو کەسانەی پارەی ساختەیان پێیە دەچن لە قەزا و ناحیەکان ساغی دەکەنەوە بەو پێیەی لەوێ ئامێری ناسەرەوەی پارەی ساختە بونی نیە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 18 تۆمەتباری ڕاگەیاند کە لەناو شاری سلێمانی تاوانی جۆراو جۆریان ئەنجامداوە. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending