هەواڵی کوردستان ئێستا

ئیداره‌ى ترەمپ، داواى ڕه‌وانه‌ كردنى 10 هه‌زار سه‌رباز بۆ واشنتۆن ده‌كات

ئیداره‌ى ترەمپ، داواى ڕه‌وانه‌ كردنى 10 هه‌زار سه‌رباز بۆ واشنتۆن ده‌كات
ئیداره‌ى ترەمپ، داواى ڕه‌وانه‌ كردنى 10 هه‌زار سه‌رباز بۆ واشنتۆن ده‌كات

2020-06-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

تۆڕی CNN بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی داوای کردووە بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئەو خۆپێشاندانانەی کە بۆ ئیدانەکردنی کوژرانی جۆرج فڵۆید ئەنجام دەدرێن، ١٠ هەزار سەرباز رەوانەی واشنتۆن بکرێن.

تۆڕی CNN به ‌پشت به‌ستن به‌ زانیاری گەورە به‌رپرسێكی ئه‌مریكا کە ناوی ئاشکرا نەکردووە بڵاوی كردووەتەوە، ئیدارەی ترەمپ داوای کردووە، بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئەو خۆپێشاندانانەی کە بۆ ئیدانەکردنی کوژرانی جۆرج فڵۆید ئەنجام دەدرێن، ١٠ هەزار سەرباز رەوانەی واشنتۆنی پایتەخت بکرێن، بەڵام هەریەک لە وەزیری بەرگریی، مارك ئێسپەر و سەرۆک ئەرکانی سوپا، مارک میڵی رەتیان کردووەتەوە کە هێز بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندانانەکان بەکاربهێندرێت.

باسی لەوەیش کردووە، ئەو هەزار و ٦٠٠ سەربازەی کە لەسەر فەرمانی مارک ئێسپەر لە واشنتۆن جێگیرکران، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، دەستیان بە کشانەوە کرد، چونکە لەئێستادا، پێنج هەزار پاسەوانی نیشتمانی لە شارەکەدا، بڵاوکراونەتەوە و هیچ پێویستیان بە یارمەتی سوپا نییە.

بەرپرسەکە ئاشکرایشی کردووە "سەرۆک ئەرکانی سوپا، مارک میڵی بە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ-ی رایگەیاندووە کە هیچ پێویست ناکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندانەکان، سەرباز رەوانەی واشنتۆن بکرێت".

دوو رۆژ لەمەوبەر سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ هانی فەرمانڕەکانی ویلاتەکانی دا کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندانەکان داوای یارمەتی لە پاسەوانی نیشتمانی بکەن.

لە ٢٥ی مانگی رابردوودا، جۆرج فڵۆیدی تەمەن ٤٦ ساڵ كە هاووڵاتییەكی ئەمریكی رەشپێست بوو لە میانی دەستبەسەركردنیدا لەلایەن پۆلیسەوە كوژرا و ئەمەش شەپۆلێكی گەورەی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە سەرتاسەری ئەمریكادا دروست كرد.