English | عربي

بەوێنەوە... منداڵێکی فڕێدراو دۆزرایەوە


بەوێنەوە... منداڵێکی فڕێدراو دۆزرایەوە

2019/06/14 | 22:55

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی غابات لە شاری مووسڵ، منداڵێکی فڕێدراو دۆزرایەوە، کە تەمەنی سەرووی چوار مانگە.

لە کاتی تێپەڕبوونی ھێزێکی ئەمنی بە ناوچەكەدا، گوێیان لە دەنگی گریانی منداڵێكی ساوا بووە، كە لەسەر زەوی فڕێ درابوو.

دوای دۆزینەوەی لەلایەن ھێزە ئەمنیەكەوە، منداڵەكە رادەستی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی مووسڵ کراوە.

منداڵە تەمەن چوار مانگیەکە تەندروستی جێگیرە و تا ئێستە نازانرێ دایک و باوکی ئەو منداڵە کێن و ھۆکاری فڕێدانەكەی چی بووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending