English | عربي

سوید... هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق داوای دوو یاریزانی كورد دەكات


سوید... هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق داوای دوو یاریزانی كورد دەكات

2019/06/14 | 22:55

(هەواڵ كوردستان)-  

ستریشكۆ كاتانیچ راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەردەوامە لە چاودێریكردنی یاریزانان و لەمبارەوە داوای لە دوو یاریزانی كورد كردووە بچنە ڕیزەكانی تیمی هەڵبژاردەكەی.

میدیا وەرزشیەكانی عێراق باس لەوە دەكەن كاتانیچ بۆ دروستكردنەوەی تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، چاودێری یاریزانانی كردووە لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق، لەمبارەیەوە داوای لە هەریەك لە ڕێوان ئەمین یاریزانی كورد لە یانەی ئۆسترساوندی سویدی و ژیلوان حەمەد دانیشتووی سوید و یاریزان لە یانەی ئینچیۆن یونایتدی كۆریای باشوور كردووە پەیوەندی بە تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقەوە بكەن.

جێی باسە یاریزان ڕێوان ئەمین لەدایكبووی ساڵی 1996ی شاری دهۆكە، هەروەها ژیلوان حەمەد لەدایكبووی ساڵی 1990ی شاری باكۆی ئازەربایجانە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending