English | عربي

سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ‌شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات


سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ‌شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات

2019/06/14 | 23:10

(هەواڵ كوردستان)- K24 - هه‌ولێر:

عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی ‌شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیواخوازین ته‌جره‌به ‌و ئه‌زموونی خۆتان بۆ خزمه‌تی زیاتر به‌ كوردستان و گه‌شه‌ و سه‌قامگیری هه‌رچی زیاتری ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان به ‌كار بهێنین.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا عه‌بدوڵڵا موهته‌دی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌باروودۆخی هه‌ستیاری ئێستادا ده‌خوازێت رۆحی ته‌بایی و یه‌كڕیزی به‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا زاڵ بێت و دڵنیاشین جه‌نابتان هه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه ‌ده‌گرنه‌به‌ر و ئێمه‌ش هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

"به‌ڕێز/ جه‌نابی كاك "مه‌سروور بارزانی" سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڕێمی كوردستان

وێڕای سڵاوێكی گه‌رم

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌م.

هیواخوازین ته‌جره‌به ‌و ئه‌زموونی خۆتان بۆ خزمه‌تی زیاتر به‌ كوردستان و گه‌شه‌ و سه‌قامگیری هه‌رچی زیاتری ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان به ‌كار بهێنین.

ده‌خوازێت له‌باروودۆخی هه‌ستیاری ئێستادا رۆحی ته‌بایی و یه‌كڕیزی به‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا زاڵ بێت و دڵنیاشین جه‌نابتان هه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه ‌ده‌گرنه‌به‌ر و ئێمه‌ش هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

عه‌بدوڵڵا موهته‌دی

سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی ‌شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

١٤ی ژوه‌نی ٢٠١٩ی زاینی

٢٤ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی"








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending