English | عربي

مایك پۆمپیۆ و عادل عەبدولمەهدی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا"لە هەوڵدانی بۆ پاراستنی سەقامگیری، پۆمپیۆ رۆڵی عێراقی بەرزنرخاندوە"


مایك پۆمپیۆ و عادل عەبدولمەهدی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

2019/06/15 | 00:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-لەمیانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا،وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆیەكیان ئەنجامدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق-یش داوایكرد گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان كەمبكرێتەوە. مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەل عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندیەكی تەلەفۆنی ئەنجامدا و لەمیانی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا عادل عەبدولمەهدی داوایكرد "هەوڵبدرێت ئالۆزیەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئێران كەمبكرێتەوە و دۆخی ناوچەكە هێوربكرێتەوە".لەوبارەیەوە، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاندوە "هەریەك لە مایك پۆمپیۆ و عادل عەبدولمەهدی، لەبارەی بەرزڕاگرتنی پەیوەندیەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و عێراق گفتوگۆیانكردوە".لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "هەردولا لەبارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە و قەیرانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئێران روانگەی خۆیان خستوەتەڕو، لەوباریەوە عەبدولمەهدی داوایكردوە دۆخی ناوچەكە هێوربكرێتەوە".ئاماژە بەوەشكراوە "لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا مایك پیۆمپیۆ لەبارەی نێوەندگیری و هاوسەنگ راگرتنی ناوچەكە وئەو پەیوەندیە جۆراوجۆرەی لەگەل وڵاتانی عەرەبی هەیەتی، لەگەڵ هەوڵدانی بۆ پاراستنی سەقامگیری و دوركەوتنەوە لە گرژی و ئاڵۆزی رۆڵی عێراقی بەرزنرخاندوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending