ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، له‌كاتێكدا مه‌ترسیى ناسه‌قامگیرى و ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه خه‌ریكه وڵات به‌ره‌و داهاتوویه‌كى نادیار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌یشتن و گیانێكى نیشتمانییانه‌ى به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
راگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
به نیگه‌رانییه‌كى زۆر و له نزیكه‌وه چاودێریى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ین كه له قه‌یرانێكى قووڵدایه. له كاتێكدا مه‌ترسیى ناسه‌قامگیرى و ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه، خه‌ریكه وڵات به‌ره‌و داهاتوویه‌كى نادیار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌یشتن و گیانێكى نیشتمانییانه‌ى به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له فشارى سیاسى، به میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كان قۆناغه‌كه ده‌رباز بكرێت.
لە بابەتی ڕاسپاردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە سهركۆمار به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕێوشوێنه یاسایییه‌كان بێت.
بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كاندیدێكى نیشتمانى بۆ سه‌رۆكوه‌زیران كه مایه‌ى مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵات له دهستنیشانكردنیدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاریی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقالیی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى تازه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
28/12/2019