English | عربي

سلێمانی؛ بڕێك گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان لەناودەبرێت


سلێمانی؛ بڕێك گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان لەناودەبرێت

2019/06/16 | 10:30

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەربڕینیان لە شەقام و كۆڵانەكان، و بەدەر لە ڕێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان، لیژنە هاوبەشەكانیان دەستیان بەسەر بڕێك گۆشتی سوردا گرتوە.قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، لە دو رۆژی رابردودا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەست بەسەر چەند ئاژەڵێكی سەربراودا گیراوە، كە خاوەنەكانیان بەدەر لە رێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان سەریاندەبڕن و لە شەقام و شارێكان، بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن.  ئاماژەی بەوشەکردوە، ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقام و شارێكاندا دەفرۆشرێت، پشكنینان بۆ ئەنجام نەدراوە دور لە رێنماییەكانیان سەردەبرێن، هەروەها گۆشتەكەی گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵی لێدەكرێت كە مەترسی بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دروست دەكات.  قایمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت، "داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، ئەو جۆرە گۆشتە نەكڕن لەشەقام و شاڕێكاندا دەفرۆشرێت هه‌روه‌ها لە دوكانی گۆشفرۆشه‌كاندا پێش ‌كڕین لەو مۆره‌ی بەسەر گۆشتەكەوەیە دڵنیابنه‌وه‌ و لەكاتی هەبونی گۆشتی مۆرنەكراو لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending