English | عربي

مەسروور بارزانی لە دوو رۆژی داهاتوو سەردانی سلێمانی دەكات


مەسروور بارزانی لە دوو رۆژی داهاتوو سەردانی سلێمانی دەكات

2019/06/16 | 12:20

(هەواڵ كوردستان)- مه‌سرور بارزانی‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌ داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت”پێشتر رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ی‌ لایه‌نه‌كان كراوه‌ و ئێستا داوای‌ سیڤی‌ كاندیده‌كانیان ده‌كه‌ین” و ده‌شڵێت: له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا سه‌ردانی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین.

مه‌سرور بارزانی‌ راسپێردراو بۆ پێكهانه‌ی‌ كابینه‌ی‌ نۆی‌ حكومه‌ت، دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی‌ یاسایمان له‌به‌رده‌مدایه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین پێش واده‌ی‌ دیاریكراو پێكهاته‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ بده‌ین به‌په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت.

وتیشی‌: پێشتر رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ی‌ لایه‌نه‌كان كراوه‌ و ئێستا داوای‌ سیڤی‌ كاندیده‌كانیان ده‌كه‌ین، داوا له‌لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ناوی‌ كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

مه‌سرور بارزانی‌، ده‌شڵێت: له‌رۆژانی‌ داهاتوو سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین و له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا سه‌ردانی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین.

بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه‌ كۆبێته‌وه‌.

راشیگەیاند: “پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە و تەنها سی ڤی کاندیدەکان وەردەگرن و گفتوگۆی لەسەر دەکەن”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending