English | عربي

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌: لە شەش مانگدا 47 سەرپێچیکار ده‌ستگیر كراون


پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌: لە شەش مانگدا 47 سەرپێچیکار ده‌ستگیر كراون

2019/06/16 | 12:45

(هەواڵ كوردستان)-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، ڕای گه‌یاند‌ به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه‌ (47) كه‌سیان ده‌ستگیر كراون‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌لی ڕاوكردندا گرتووە.

 

فه‌رمان عومه‌ر، گوته‌بیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (16|6|2019)، له پرێس کۆنفرانسێکدا‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ په‌یامنێری (باسنیوز)یش تێیدا ئاماده‌ بوو، ڕای گه‌یاند: "له‌ شه‌ش مانگی ئه‌مساڵد به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ یاسا كارپێكراوه‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم، (47) كه‌سمان ده‌ستگیر كردووه‌، به‌راورد به شه‌ش مانگی‌ ساڵی 2018 ڕێژه‌كه‌ زیادی كردووه‌، چونكه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو (30) كه‌س ده‌ستگیر كراون".

 

گوتیشی: "له ‌وه‌رزی قه‌ده‌غه‌كردنی ڕاوه‌ماسیدا، ده‌ستمان گرتووە به‌سه‌ر (312) تۆڕی ڕاوكردنی ماسی، به‌راود به‌ ساڵی (2018) ڕێژه‌كه‌ كه‌می كردووه‌، چونكه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو (350) تۆڕ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، هه‌روه‌ها (630) كیلۆماسی قه‌باره‌ جیاواز ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و به‌ بڕیاری دادوه‌ر له‌ زیادكردنی ئاشكرا فرۆشران و بڕی ملیۆنێك و (545) هه‌زار دینار خراوه‌ته‌ سه‌ر داهاتی حكوومه‌ت".

 

فه‌رمان عومه‌ر ئاشکراشی کرد: "له‌ ناوچه ‌شاخاوییه‌كاندا ده‌ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌، كه‌ به ‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌دان دۆنم زه‌وی له‌ پوش، پاوان و دارستانی سروشتی ناوچه‌كه‌مان سووتاون".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending