English | عربي

ژمارەیەك گەڕەكی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن


ژمارەیەك گەڕەكی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن

2019/06/16 | 12:55

(هەواڵ كوردستان)- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی لم و پاشه‌ڕۆی سه‌یرانكاران له‌ وه‌رگری هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان –سلێمانی و پاكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك ئاویان نابێت و ناوی‌ گه‌ڕه‌ك و قه‌زا و ناحیه‌كانیش ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، كه‌وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست pukcc.net كه‌وتوه‌، تێیدا هاتوه‌: به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی لم و پاشه‌ڕۆی سه‌یرانكاران له‌ وه‌رگری هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان – سلێمانی بۆ ماوه‌ی 48سه‌عات كاركردن تێدا و پاكردنه‌وه‌ی وه‌رگری پڕۆژه‌كه‌ هێڵی دووی ئاوی دوكان – سلێمانی ده‌وه‌ستێت.

له‌باره‌ی‌ ناوی‌ گه‌ڕه‌ك و قه‌زا و ناحیه‌كانیش هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ده‌ڵێت، گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌روو و ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی و ته‌واوی ناوچه‌ی قڕگه‌ و خه‌بات و كازیوه‌ و قه‌زاو ناحیه‌كانی چه‌مچه‌مه‌ڵ و شۆڕش و پیره‌مه‌گروون و بازیان و ته‌سلوجه‌ و گۆپاڵه‌ ئاویان نابێت، تكایه‌ ئاگاداربن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending