English | عربي

بەوێنە.. پیاوێک دەستدرێژی کردە سەر کچێکی بچووک و سەری بڕی


بەوێنە.. پیاوێک دەستدرێژی کردە سەر کچێکی بچووک و سەری بڕی

2019/06/16 | 14:20

(هەواڵ كوردستان)-

کچێکی بچووک دوای دەستدرێژیکردنە سەر، لەلایەن خزمێکی خۆیان، سەر بڕدرا.

رۆژی شەممە 15-6-2019، تەرمی کچێکی پێنج ساڵی بە سەربڕدراوی لە شارۆچکەی خاڵس لە سنووری پارێزگای دیالە دۆزرایەوە.

بەپێ زانیاریەکان، ئەو کچە لەلایەن خزمێکی خۆی رفێندرابوو و دوای دەستدرێژیکردنە سەری، سەربڕدراوە.

دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی دیالە، پۆلیسی دیالە تۆمەتبارەکەی دەستگیر کردووە.

ھۆشیار ئیسماعیل، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای دیالە ھۆکاری سەربرینی ئەم کچەی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، باوکی ئەو کچە لەگەڵ ئامۆزایەکی کێشەی ھەبووە و ئامۆزاکەی لەبەر ئەم ھۆکارە ئەو تاوانەی ئەنجام داوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending