پزیشكانی پسپۆری هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پزیشكانی پسپۆری هه‌ڵه‌بجه كه ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه مانیان گرتووه هۆشداری ده‌ده‌نه ئیداره‌ی پارێزگاكه كه به‌ده‌م داواكاریهكهیانهوه بێن
پزیشکانی پسپۆری پارێزگای هەڵەبجە له راگه‌یه‌نراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نن: ئێمە وەک پزیشکانی پسپۆری هەلەبجەی شەهید کە ماوەی سێ هەفتەیە مانگرتنمان راگەیاندووە و هەرلە سەرەتاوە داوامان ئاراستەی جەنابی پارێزگار و بەرێزان لە وەزارەت و مەلبەند و تەواوی ئەو بەرێزانەی کە پەیوەندیان بە دۆسیەکەمانەوە هەیە کردووە و بەروونی هۆکارو داواکاریمان بۆ بەرێزیان روونکردۆتەوە. بریارە رۆژی سێ شەممە لیژنەیەکی بەرێز لە وەزارەت بێتە هەلەبجەی شەهید بۆ لێکۆلینەوە لە گرفتەکان و
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن: ئێمە دوو داواکاریمان هەیە لەو لیژنە بەرێزە و گەیاندوومانە ئەویش
یەکەم لیژنەکە لە کەسانی بێلایەن لە دۆسیەکەمان پێکهاتبن
دووەم لەهەمان کات و رووبەروو لەگەل ئێمە و جەنابی بەرێوەبەری گشتی تەندرووستی دابنیشن تا لێکۆلینەوەکە تەواو شەفاف بێت و دەرەنجامەکان بەزووترین کات رابگەیەنرێت و چیتر هاوولاتیان لەمە زیاتر زەرەرمەند نەبن.
پزیشکانی پسپۆر له هه‌ڵه‌بجه جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه : گەر ئەم دوو داواکاریەمان کەلەخزمەت دۆسیەکەدایە جێ بەجێ نەکرێت ئەوا هەر لەسەرەتاوە تێبینیمان لەسەر ئەنجامەکان هەیە و رەتیدەکەینەوە. بەهیواین پەیامەکەمان روونبێت و هەرچی زووترە گرفتەکان چارەسەربن.