English | عربي

بافڵ تاڵەبانی: چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد فاکتەری سەقامگیرییە


بافڵ تاڵەبانی: چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد فاکتەری سەقامگیرییە

2019/06/16 | 20:55

(هەواڵ كوردستان)- بافڵ تاڵەبانی: چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد فاکتەری سەقامگیرییە بافڵ تاڵەبانی لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان چاویکەوت بە ماسیۆ تولێر باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق و وەفدێکی یاوەری.

لە دیدارەکەدا کە ستیڤ ڤیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێم ئامادەی بوو، راشکاوانە بیروبۆچونەکان لەسەر پێشھاتە سیاسیی و سەربازی و ئابورییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە تاوتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم کرا کە رەنگدانەوەی پێویستییەکانی قۆناغەکە بێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد بافڵ تاڵەبانی جەختیکردەوە لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و خستنەگەڕی ھەوڵەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و رەچاوکردنی بنەماکانی دەستوور ئەو ھەنگاوەشی بە فاکتەری سەقامگیریی لە ناوچەکە وەسفکرد.

لەکۆتایی دیدارەکەدا، بافڵ تاڵەبانی، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، ماسیۆ توولێر، وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، ھیوای خواست لە ئەرکە نوێکەی سەرکەوتوو بێت و وەک ھەمیشە پشتیوان و ھاوکاری ھەرێم بن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending