English | عربي

شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێ


شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێ

2019/06/16 | 22:00

(هەواڵ كوردستان)-

لە سبەینێ دووشەممەوە تا دووسبەی سێشەممە شەقامێكی سەرەكی لە ناو شاری سلێمانی دادەخرێ.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند شەقامی حەمدی كە دەكەوێتە ناوەندی شاری سلێمانی نۆژەن دەكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە شۆفێران دەكات ئاگاداری داخستنی شەقامەكە بن لە دوو رۆژی داهاتوودا.

لەمبارەوە شارەوانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە "ئاگاداری ھاووڵاتيان و شۆفێران دە‌كەینەوە كە ڕۆژانی دووشە‌ممە‌ و سێشە‌ممە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی قیرتاوكردنی شە‌قامی حەمدی ناسراو بە‌ شە‌قامی قە‌نات دادە‌خرێ، تاکو بە‌ تە‌واوی شە‌قامە‌كە‌ نۆژەن دە‌كرێتە‌وە‌، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین ئە‌و شە‌قامە‌ ‌بە‌كار نە‌ھێنن".

ماوەیەكە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پڕؤژەیەکی ڕاگەیاندووە بۆ کەمکردنەوەی گوشاری هاتوچۆ لە چەند شەقامێکی ناوەندی شار و ناو بازاڕی سلێمانی، ئەویش بە گۆڕین و هەڵگەڕاندنەوەی ئاڕاستەی ئۆتۆمبێل.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending