English | عربي

شارەوانی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی شەقامێکی سەرەکی ئاگاداردەكاتەوە


شارەوانی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی شەقامێکی سەرەکی ئاگاداردەكاتەوە

2019/06/16 | 22:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی شەقامی حەمدی كە دەكەوێتە ناوەندی شاری سلێمانیەوە جێبەجێ دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش شۆفێران لە داخستنی شەقامەكە ئاگادار دەكاتەوە.شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە ڕایگەیاند،" ئاگاداری ھاوڵاتيان و شۆفێران دە‌كەین ڕۆژانی دوشە‌ممە‌ و سێ شە‌ممە‌ ڕێكە‌وتی 17-18-6-2019 بە‌مە‌بە‌ستی قیرتاوكردنی شە‌قامی حەمدی ناسراو بە‌ شە‌قامی (قە‌نات) دادە‌خرێت تاکو بە‌تە‌واوی شە‌قامە‌كە‌ نۆژەن دە‌كرێتە‌وە‌، هەربۆیە داوا لە  شۆفێران دەکەین كە‌ ئە‌وشە‌قامە‌ ‌بە‌كارنە‌ھينن".لەماوەی ڕابردودا بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پڕؤژەیەکی ڕاگەیاند بۆ کەمکردنەوەی فشاری ئۆتۆمبێل لەچەند شەقامێکی ناو سەنتەری شار و ناوبازاڕ ئەویش بەگۆڕین و هەڵگەڕاندنەوەی ئاڕاستەی ئۆتۆمبێل، شەقامی حەمدی یەکێکە لەو شەقامانەی سەنتەری سلێمانی کە فشارێکی زۆری ئۆتۆمبێلی لەسەرە و لە ئێستاشدا شارەوانی دەستی کردوە بە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending