English | عربي

هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌..ئه‌م شه‌قامه‌ی سلێمانی داده‌خرێت


هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌..ئه‌م شه‌قامه‌ی سلێمانی داده‌خرێت

2019/06/17 | 08:40

(هەواڵ كوردستان)- شۆفێران ئاگاداركرانه‌وە له‌وه‌ی بۆماوه‌ی  دوو رۆژ شەقامی حەمدی ناسراو بە شەقامی قەنات بە مەبەستی قیرتاوكردن و چاككردنەوە دادەخرێت.

لە ئاگادارییەكدا، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفیران دەكەین، كە ئه‌مرؤ دوو شە‌ممە‌ وسبه‌ی سێ شە‌ممە‌ ١٧ و ١٨-٦-٢٠١٩ بە‌ مە بە‌ستی قیرتاوكردنی شە‌قامی حەمدی ناسراو‌ بە‌ شە‌قامی قە‌نات دادە‌خرێت.

شارەوانی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، تا بە‌ تە‌واوی شە‌قامە‌كە‌ نۆژن دە‌كرێتەوە‌ شەقامەكە دادەخرێت، بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەین بۆ هاتووچۆ ئەو شەقامە بەكارنەهێنن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending