English | عربي

مەسرور بارزانی لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە


مەسرور بارزانی لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە

2019/06/17 | 09:45

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوی حکومەتی ھەرێم ئەمڕۆ دوشەممە سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار بە خەندان-ی راگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ دوشەممە مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای پارتی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا کۆبێتەوە".11ی ئەم مانگە، مەسرور بارزانی بە دەنگی 87 پەرلەمانتار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ناوزەد کرا و رۆژی دواتریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێك رایسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت.مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت دوێنێ یەکشەممە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ین".ئاماژەی بەوەشکرد، "پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە و تەنها سیڤی کاندیدەکان وەردەگرین و گفتوگۆی لەسەر دەکەین، پێویستە ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حکومەت دەکەن کاندیدەکانیان  پێشکەش بکەن کە ئەو بنەمایانەیان تێدا بێت کە بتوانن ببنە بە وەزیر".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending