English | عربي

وه‌فدێكی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات


وه‌فدێكی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

2019/06/17 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)- وه‌فدێكی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رايگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌بێت له‌ سلێمانی.

پێده‌چێت وه‌فده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بكات.

رۆژی 12 ی ئه‌م مانگه‌، مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending