English | عربي

مەسرور بارزانی گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی


مەسرور بارزانی گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی

2019/06/17 | 11:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی.مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکێتی کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ شاندی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.سەردانی مەسرور بارزانی بۆ سلێمانی بەمەستی رونکردنەوەی کارنامەی کابینەکەی و راوێژکردن لەگەڵ لایەنەکانی بەشداربونی کابینەکەی، هاوکات داوای سیڤی وەزیر و بەربژێرەکان لایەنەکان بۆ پۆستە حکومییەکان دەکات.11ی ئەم مانگە، مەسرور بارزانی بە دەنگی 87 پەرلەمانتار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ناوزەد کرا و رۆژی دواتریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێك رایسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت.مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت دوێنێ یەکشەممە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ین".بارزانی وتیشی، "پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە و تەنها سیڤی کاندیدەکان وەردەگرین و گفتوگۆی لەسەر دەکەین، پێویستە ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حکومەت دەکەن کاندیدەکانیان  پێشکەش بکەن کە ئەو بنەمایانەیان تێدا بێت کە بتوانن ببنە بە وەزیر".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending