English | عربي

پێکهاتەی تورکمان داوای ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەن


پێکهاتەی تورکمان داوای ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەن

2019/06/17 | 12:45

(هەواڵ كوردستان)-  

پێکھاتەی تورکمان بۆ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چەند داواکارییەکیان هەیە کە یەکێک لەو داواکارییانە، پەیوەندی بە سلێمانییەوە هەیە.

 

ئازاد کوورەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، پێکھاتەی تورکمان داواکارییەکانی بۆ کابینەی داھاتووی حکوومەت ئامادە کردووە کە سەرجەمیان ١٠ داواکارییە.

 

ڕوونیشی کردەوە کە یەکێک لەو داواکارییانە ئەوەیە، دەستەی کاروباری تورکمان لە حکوومەت پێکبهێندرێت و بودجەی بۆ دیاری بکرێت.

هەروەها داوا دەکەن پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی هەرێم و یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تورکمان بدرێت.

 

بە گوتەی کوورەچی، یەکێک لە داواکارییەکانی پێکهاتەی تورکمان زیادکردنی کورسییەکی کۆتایە بۆ تورکمانەکان لە پارێزگای سلێمانی.

هەروەها داوا دەکەن لە دەزگاکانی پۆلیس و دامەزراوەکانی دیکەی حکوومەتە خۆجێییەکان، پلە و پۆستیان پێ بدرێت.

 

بڕیارە پێکهاتەی تورکمان یەکێک بن لە لایەنە بەشدارەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانەکەی بۆ لای یەکێتی و گۆڕان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی هەرێمی کوردستان سەردانی پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحی بکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending