English | عربي

"به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیدێک بۆ پارێزگاری كه‌ركوك" ئارێز عه‌بدوڵا: یه‌كێتی بەهیچ شێوەیەک به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات



2019/06/18 | 10:35

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باس له‌ به‌شدارینه‌كردنی یه‌كێتی دەکات له‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیدێكی ئەو حزبە بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، ده‌شڵێت، "یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا نه‌كات حكومه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێم دروست نابێت، بڕواناكه‌م پارتی له‌به‌ر په‌سه‌ندكردنی ناوی كه‌سێك ئه‌مه‌ بكات".یەکێتی سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی پرسی بەستنەوەی بەشداریکردنی یەکێتی بە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک 

ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "یەکێتی سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی پرسی بەستنەوەی بەشداریکردنی یەکێتی بە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک، ڕێککەوتنمان بۆ بەشداریکردن لە حکومەت کۆتایی هاتوە، بەڵام بەدڵنیایی یەکیتی سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەوەی بەشداری کردنی لە حکومەت پەیوەستە بەچارەسەرکردنی پرسی کەرکوک و پەسەندکردنی ناوی یەکێک لەو کاندیدانەی کە ئێمە پێشکەشمان کردوە".به‌دڵنیاییه‌وه‌ یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ناوی یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ناوی یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه‌ پێشتر بڕیار دراوه‌ كه‌ وابێت وه‌ سوریشین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان."ئێستاش كاك كۆسره‌ت ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی كه‌ پێشتر دیاریكراون بیبڕێنێته‌وه‌

 

ئارێز عه‌بدوڵا رەتیدەکاتەوە، كه‌ ڕێككه‌وتن له‌ نێوان مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌سه‌ر فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كرابێت و دەڵێت، "راسته‌ باسی لێكراوه‌، به‌ڵام ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ هه‌روه‌ك كاك كۆسره‌ت له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی خۆی باسی لێوه‌كردوه‌، ئێستاش كاك كۆسره‌ت ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی كه‌ پێشتر دیاریكراون بیبڕێنێته‌وه‌ و یه‌كلایی بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود هیچ گرفتێكمان له‌و باره‌یه‌وه‌ نیه‌".پارتی له‌ موسڵ پرسی به‌ ئێمه‌ نه‌كرد چو له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نه‌كانی تر ڕێككه‌وت

 

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، "پارتی کە له‌ شوێنێك زۆرینه‌ بێت به‌هیچ جۆرێك ماف به‌ ئێمه‌ نادات، كه‌ به‌شدار بین، له‌ شوێنێكیش كه‌ ده‌ستی بڕوات به‌هیچ جۆرێك له‌سه‌ر مافی خۆی باز نادات، پێمان باشه‌ ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه‌ دیاریده‌كه‌ین پارتیش له‌سه‌ری ڕه‌زامه‌ند بێت، به‌ هه‌مو لایه‌كمان پشتیوانی بین، به‌ڵام پارتی له‌ موسڵ پرسی به‌ ئێمه‌ نه‌كرد چو له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نه‌كانی تر ڕێككه‌وت، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری موسڵ و قایمقام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێ ئه‌وان زۆرینه‌ن، به‌ڵام له‌ كه‌ركوك كه‌ یه‌كێتی زۆرینه‌یه‌ كۆسپی ده‌خاته‌ به‌ر".ئێمه‌ له‌ ڕوی جه‌ماوه‌ریه‌وه‌ زۆرینه‌ین له‌كه‌ركوك، له‌ دواین جاردا كورسیه‌كانی یه‌كێتی به‌ ئه‌ندازه‌ی كورسیه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانه‌

 

ئارێز عەبدوڵا ئەوەشی خستەڕو، "ئێمه‌ له‌ ڕوی جه‌ماوه‌ریه‌وه‌ زۆرینه‌ین له‌كه‌ركوك، له‌ دواین جاردا كورسیه‌كانی یه‌كێتی به‌ ئه‌ندازه‌ی كورسیه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانه‌، كه‌ 12 كورسیه‌، شه‌ش كورسی هی یه‌كێتیه‌، ئێستا پارتی هیچ كورسیه‌كی نیه‌ خۆ ئه‌گه‌ر به‌شداریشی بكردایه‌ هه‌ر یه‌ك كورسی ده‌هێنا، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كاتی خۆی لەگەڵ پارتی یه‌ك لیست بوین له‌ لیستی برایه‌تی به‌بێ به‌شداری ئه‌ندامانی پارتی له‌و لیسته‌ ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو نابێت، پارتی ئه‌وه‌ی به‌ده‌رفه‌ت زانیوه‌ كه‌ كۆسپ بخاته‌ به‌رده‌م یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك كاندید بكات".ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌ت نه‌كات ڕه‌نگه‌ لێكه‌وته‌ی خراپی لێبكه‌وێته‌وه‌

 

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌ت نه‌كات چی ده‌كات و چی ڕوده‌دات؟ ئارێز عه‌بدوڵا ڕایگه‌یاندوە، "له‌ ڕوی لۆژیكی سیاسی پێویسته‌ یه‌كێتی هێزێكی ئۆپۆزسیۆن بێت به‌شێوازێكی مه‌ده‌نی كاری خۆی بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كه‌ ڕه‌نگه‌ لێكه‌وته‌ی خراپی لێبكه‌وێته‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ یه‌كتر به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسی دو ئیداره‌یی، من به‌ش به‌حاڵی خۆم نه‌ پێم باشه‌ نه‌ حه‌زده‌كه‌م كه‌س بیریشی لێ بكاته‌وه‌".ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا نه‌كات ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رتاسه‌ری نابێت و بڕواناكه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سلێمانیدا هه‌بێت

 

ئارێز عه‌بدوڵا زیاتر درێژه‌ی به‌قسه‌كانیدا و وتی، "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا نه‌كات ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رتاسه‌ری نابێت و بڕواناكه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سلێمانیدا هه‌بێت، بۆیه‌ من بڕواناكه‌م نه‌ پارتی و نه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت نایه‌وێت حكومه‌تی دو پارێزگا بێت له‌پێناو ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگار، بڕواش ناكه‌م تاسه‌ر پارتی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بكات له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending