English | عربي

ئارێزعەبدوڵا:بەبێ دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك بەشداری لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ناكەن


ئارێزعەبدوڵا:بەبێ دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك بەشداری لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ناكەن

2019/06/18 | 10:55

(هەواڵ كوردستان)- ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت دەكاتەوە لەوەی بەبێ دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك بەشداری لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ناكەن.

ئارێزعەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی لە لێدوانێكیدا رایگەیاندوه‌،رێککەوتنمان بۆ بەشداری کردن لە حکومەت کۆتایی هاتووە، بەڵام بەدڵنیایی یەکیتی سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەوەی بەشداری کردنی لە حکومەت پەیوەستە بەچارەسەرکردنی پرسی کەرکوک و پەسەندکردنی ناوی یەکێک لەو کاندیدانەی کە ئێمە پێشکەشمان کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام بەبێ ڕەزامەندی پارتی لەسەر کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و به‌شداری كردنی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تدا من پێم وابێت جگە لە جێ بەجێ کردنی بەرنامەی تایبەتی لایەنێک هیچ شتێکی تر نیە بۆیە یەکێتی سورە وە سوریش دەبێت لەسەر ئەو هەڵوێستەی کە بەبێ پەسەندکردنی کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەشداری لەحکومەتدا ناکات.

ڕاشیگه‌یاندوه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ناوی یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی بۆ پۆستی پارزگاری كه‌ركوك، ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه‌ پێشتر بڕیار دراوه‌ كه‌ وابێت وه‌ سوریشین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان.

ئارێزعەبدوڵا وتیشی: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا نه‌كات ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رتاسه‌ری نابێت و بڕواناكه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سلێمانیدا هه‌بێت بۆیه‌ من بڕواناكه‌م نه‌ پارتی و نه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت نایه‌وێت حكومه‌تی دوو پارێزگا بێت له‌پێناو ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگار، وه‌ برواش ناكه‌م تاسه‌ر پارتی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بكات له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending