English | عربي

بڕیارێک لەبارەی مووچەی پەرلەمانتارانەوە دەدرێت


بڕیارێک لەبارەی مووچەی پەرلەمانتارانەوە دەدرێت

2019/06/18 | 11:45

(هەواڵ كوردستان)-

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیارێک لەبارەی مووچەی پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی، دەردەکات.

رۆژی دووشەممە 17-6-2019، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەو پەرلەمانتارانەی بەبڕیاری دادگای فیدڕالی لە پەرلەمان دەردەکرێن، مووچەی خانەنشینییان پێ دەدرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سۆمەرییە )، کە ئەمڕۆ سێشەممە 18-6-2019 بڵاو کراوەتەوە، ئەو پەرلەمانتارانەی دادگای فیدڕالی مافی ئەندامێتیی پەرلەمانیان لێ دەسەنێتەوە، هیچ مووچە و ئیمتیازاتێکی پەرلەمانتاری وەرناگرن.

پێشتر چەند پەرلەمانتارێک بە بڕیاری دادگای فیدڕالی مافی پەرلەمانتارییان لێسەندرایەوە و ئەو مافە درا بە کاندیدێکی دیکەی هەمان لیستی پەرلەمانتارەکە، بە هۆی ئەوەی بە هەڵەی کۆمسیۆن بوون بە پەرلەمانتار.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending