English | عربي

به‌وێنه‌.. گێڵگەی بەخێوکردنی مانگا و شیردۆشیی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌


به‌وێنه‌.. گێڵگەی بەخێوکردنی مانگا و شیردۆشیی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

2019/06/18 | 13:20

(هەواڵ كوردستان)- ڕۆژانە یەک تۆن و نیو بەرهەمی هەیە

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18|6|2019، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ پڕۆژه‌یه‌كی بەخێوکردنی مانگا و شیرۆدۆشی كرایه‌وه‌، كه‌ ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی تۆن و نیوێك به‌رهه‌می شیری هه‌یه‌.

 

حه‌مید حه‌سه‌ن، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی بەخێوکردنی مانگای شیریی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشەممە پڕۆژه‌ی و شیردۆشیی هه‌ڵه‌بجهمان بە فەرمی کردەوە‌، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ لە‌ 12 هه‌زار و 500 مه‌تر زه‌ویدا بنیات نراوە، تێیدا (400) سەر مانگا له‌ جۆری (سمیتاڵ) هه‌یه‌، له‌ ئێستا ڕۆژوانه‌ نزیكەی یەک‌ تۆن و نیو به‌رهه‌می شیری هه‌یه‌ و ئه‌و شیره‌ش كه‌ به‌رهه‌می ده‌هێنین، ده‌ینرێنە شاری سلێمانی و له‌وێ ده‌كرێته‌ ماست و په‌نیر، چونكه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كارگه‌ی سپیایی نییه‌".

 

گوتیشی: "ئه‌و به‌رهه‌مەی كه‌ له‌م پڕۆژه‌یه‌دا به‌رهه‌می ده‌هێنین، بازاڕه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ پڕ ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ساغكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئێمه‌ قورسه‌، چونكه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێمه‌ زۆره‌ و ده‌بێ له‌ شوێنی دیكه‌دا ساغی بكه‌ینه‌وه‌".

 

هاوكات ستار مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "سامانی ئاژه‌ڵ یه‌كێكه‌ له‌ بواره‌ زۆر گرنگه‌كه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و له‌ڕووی زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆی و ده‌ستی كاره‌وه‌ ده‌توانرێت زۆر سوود به‌ وڵات بگه‌یه‌نێت، بۆیه‌ بوونی ئه‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ گرنگه‌ و به‌رده‌وام پشتگیری ئه‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ بووین و ده‌رفه‌تی زیاترمان ڕه‌خساندووه‌ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌تا بتوانن له‌م بواره‌دا كار بكه‌ن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending