دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
2020-06-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببنەوە.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە، گەیشتنە بە رێککەوتن سەبارەت بە دیاریکردنی رۆژێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی.
زانراوە کە کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستیان پێکردووەتەوە و دوێنێش یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستیی بەڕێوەچوو.