English | عربي

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا


به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا

2019/06/19 | 01:30

(هەواڵ كوردستان)- داوادەكرێت هاوكاری بەرکەوتوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە بكرێت

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشەممە (18|62019)، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌دروشمی (پاش مردنم ، دروشم و شیوه‌نتانم ناوێت) به‌مه‌به‌ستی پشتگیری و به‌هاناوه‌چوونی كامیل عه‌بدولقادر ، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ڕێكخست.

 

لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌(باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "هه‌ڵساین به‌ سازكردنی گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتگیری و به‌هاناوه‌چوونی، (كامیل عه‌بدولقادر)، كه یه‌كێكه‌ له‌بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و خاوەنی هەشت شەهیدی كیمیابارانی هەڵەبجەیە‌، ‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری برینه‌كه‌یه‌وه‌ ئازار ده‌چێژێت".

 

گوتیشی: "له‌ساڵی 2017وه‌، له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ناتوانێ بگه‌رێته‌وه كوردستان‌ و پزیشكه‌كانی ئه‌ڵمانیاش بۆ نه‌شته‌رگه‌ری كردنی مه‌رجی فێربوونی زمان و مانه‌وه‌ی له‌شوێنێكی سه‌ربه‌خۆدا بۆ داناوه‌، مەرجی فێربوونی زمان دەتوانێ خۆی جێبەجێی بكات ، بەڵام ناتوانێ لە شوێنێكی سەربەخۆدا خزمەتی خۆی بكات، بۆیە ئەم گردبوونەوەمان سازكرد و تێیدا دوامانكرد لە بەرپرسانی حكومەت و سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، كە هاوكاری بكرێت و خێزانەكەی بنێدرێت بۆ ئەڵمانیا هەتا خزمەتی بكەن و نەشتەرگەرییەكەی سەركەوتووببێت".

 

له‌ (16|3|1988) له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌عسه‌وه‌، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كیمیاباران كرا، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی شه‌هیدبوونی 5 هه‌زار هاوڵاتی هه‌ڵه‌بجه‌ و برینداربوون و ونبوونی هه‌زارانی دیكه‌، كامیل عه‌بدولقادریش ، قوربانییه‌كی دیاری ناو ئه‌و تاوانه‌یه‌، كه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری گازی كیمیاییه‌وه‌ سییه‌كانی له‌كاركه‌توون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending