هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتوو: هاوڵاتی هەیە خەڵكی ئێرانەو له‌ بانكى هه‌ڵه‌بجه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرێت

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتوو: هاوڵاتی هەیە خەڵكی ئێرانەو له‌ بانكى هه‌ڵه‌بجه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرێت
په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتوو: هاوڵاتی هەیە خەڵكی ئێرانەو له‌ بانكى هه‌ڵه‌بجه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرێت

2020-06-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بریاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: لەبانكی هەڵەبجە هاوڵاتی هەیە خەڵكی ئێرانەو لەهەڵەبجە پارە وەردەگرێت.

سەرچنار ئەحمەد له‌ چاوپێكه‌تنێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، لەبانكی هەڵەبجە هاوڵاتی هەیە خەڵكی ئێرانە و لەخانەنشینی سەربازی و لیستی شەهیدان ناویان هەیە و مانگانە بەس بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان دێنە هەرێمی كوردستان و مووچەكانیان وەردەگرن.

وتیشى، هەندێك لەو هاوڵاتیانە بە قاچاخ و هەندێكیان بەفەرمی دێن ، بۆچی مووچەی ئەم بندیوارانە نابڕن و مووچەی فەرمانبەرە فعلیەكان بدەن.

پێشتر كاوە شێخ علی جێگری پاریزگاری هەڵەبجەش رایگەیاند:، بانكی هەڵەبجە ئاگاداری كردوینەتەوە هاوڵاتی هەیە خەڵكی ئێرانە و لەهەڵەبجە پارە وەردەگرێت و داوا لە حیزبە سیاسیەكان بكەن بۆئەوەی ئەندامەكانیان ئاگاداربكەنەوە كەلەئێرانن سەردانی هەریم نەكەن بۆوەرگرتنی موچە كانیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.