English | عربي

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی كرایه‌وه‌


به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی كرایه‌وه‌

2019/06/19 | 14:40

(هەواڵ كوردستان)-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ‌(19|6|2019)، ڕێكخراوی نوێ بۆ  پاراستنی ژینگه‌ و مافه‌كانی ژنان، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، پێشانگایه‌كی چنین و كاری ده‌ستی بۆ زیاتر له‌ (50) ئافره‌ت كرده‌و‌ە.

 

ڕه‌نگین سه‌لام، ئه‌ندامی ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه‌ و مافه‌كانی ژنان، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە پێشانگایه‌كی چنین و كاری ده‌ستی بۆ زیاتر له‌ (50) ئافره‌تی هه‌ڵه‌بجه‌، ڕۆژئاوای كوردستان و ئاواره‌ی عێراقی، كه‌ پیشتر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداریان كردبوو له‌ خوله‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌مان".

 

گوتی: "سێ مانگ جارێك خولێك ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كچان و ژنانی هه‌ڵه‌بجه‌، ڕۆژئاوای كوردستان و ئاواره‌ی عێراقی، له‌ناو خوله‌كه‌دا فێری چنین، دروومان و كاری ده‌ستییان ده‌كه‌ین، دوای ته‌واوبوونی خوله‌كه‌ش پێشانگایه‌كیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و كارانه‌ی، كه‌ دروستیان كردوون نمایشی ده‌كه‌ین".

 

گوتیشی: "ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی خوله‌كان و نمایش كردنی كاره‌ستییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ، كه‌ كچان و ژنان بتوانن ببنه‌ خاوه‌نی ئابووریی سه‌ربه‌خۆی خۆیان و به‌رده‌وامیش ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending