هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانتارێكى عێراق: حكومه‌تى هه‌رێم، پاره‌كه‌ى به‌غداى داوه‌ به‌ قەرزى كۆمپانیاكانى خۆیان

په‌رله‌مانتارێكى عێراق: حكومه‌تى هه‌رێم، پاره‌كه‌ى به‌غداى داوه‌ به‌ قەرزى كۆمپانیاكانى خۆیان
په‌رله‌مانتارێكى عێراق: حكومه‌تى هه‌رێم، پاره‌كه‌ى به‌غداى داوه‌ به‌ قەرزى كۆمپانیاكانى خۆیان

2020-06-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: بەغدا 400 ملیار دیناری نارد بۆ هەرێم بۆ یٔەوەی بەپەلە دابەش بکرێ، كه‌چى حكومه‌ت دایه‌ قه‌رزى كۆمپانیاكانى خۆیان.

غالب محه‌مه‌د له‌ په‌یجى خۆى له‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تى، لەبەر خراپی دۆخ و ژیانی موچەخۆران، بەغدا 400 ملیار دیناری نارد بۆ هەرێم بۆ یٔەوەی بەپەلە دابەش بکرێ، کەچی حکومەتی هەرێم یٔەڵێ بۆ موچەی مانگی 1 قەرزمان لە کۆمپانیاکان کردووەو زۆرینەی 400 ملیارەکە دەدەینەوە بە کۆمپانیاکان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، من دەپرسم چەندین ساڵە کۆمپانیاکانتان قەرزاری حکومەتن بۆ لێیان وەرناگرنەوە، یٔێستا کە ماوەی 20 رۆژە بەقەولی خۆتان قەرزتان لێیان کردووە، پەلەتان چییە لە دانەوەی، هیچ نەبێ جارێ موچەی مانگی دوو دابەش بکەن و قەرزی کۆمپانیاکانتان دوابخەن تا وەزعی یٔابوری هەرێم باش دەبێت.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، یٔەبێ خەڵکی کوردستان بزانێ کە حکومەتی هەرێم هیچ خەمی یٔەوەی نییە قەرزی خەڵک بداتەوە، بەڵکو خەمێتی چ زووە قەرزی کۆمپانیاکانی خۆیان بداتەوە، لەکاتێکدا بەغدا یٔەو پارەیەی یٔەینێرێ، بۆ موچەیەو بەپێی دەستور و یاسای بودجەی عیراق لە ساڵی ٢٠١٩ نابێ بابی موچە دەستکاری بکرێ، کەچی هەرێم دەستور و مافی خەڵکیشی پێشێلکردووە.