عێراق.. پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه
سپێده _ محسن حسین
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند: پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا، به‌پێی یاسای باجی ده‌رامه‌تی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، باج به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا، ده‌سه‌پێندرێت كه زیاتر له 500 هه‌زار دینار وه‌ك مووچه وه‌رده‌گرن.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا وتی: عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانی بوودجه پێویستی به‌وه‌یه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كاندا، بگاته 56 دۆلار.
ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مزهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌ئێستادا، زیاتر له هه‌شت ملیۆن كرێكار له كه‌رتی تایبه‌تدا كار ده‌كه‌ن كه پێویسته كێشه‌كانیان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و وتی، پێنشیاز ده‌كه‌ین دووباره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی داهات دابندرێته‌وه كه له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، بوونی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ داهاته‌كانی نا نه‌وتی بكات.
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مزهه‌ر محه‌مد ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه له میانی سه‌پاندنی یاسای باجی ده‌رامه‌ت به‌سه‌ر هه‌موواندا، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، كه عێراق له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا، مانگانه به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار، نه‌وت ده‌دات به كۆمپانیاكان.
له كۆتاییدا مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح وتی، له‌ئێستادا تێكڕای مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی، 14 تریلیۆن دیناره، هه‌روه‌ها تێكڕای ده‌رماڵه‌ی ساڵانه‌یش، 29 ملیار دیناره.