حكومه‌تى عێراق یاساى كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله‌باڵاكانى په‌سه‌ند كرد
2020-06-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
سپێده _ محسن حسین
ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یاساى كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌دا 10ى مووچه‌ى پله‌باڵاكانى په‌سه‌ندكرد.
هیشام داود ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند: له دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یاساى كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌دا 10ى مووچه‌ى پله‌باڵاكانی په‌سه‌ندكرد، بۆ ڕه‌زمه‌ندیدان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بڕیار له نێویشیاندا كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاكان، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى گرێداب.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، هیشام داود ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وتى: یاساى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله‌باڵاكان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندى بكات و به خێراییش جێبه‌جێبكرێت.