English | عربي

مافیاکانی مەحموود سەنگاوی سەرانە لە زێڕنگرەکانی سلێمانی وەردەگرن


مافیاکانی مەحموود سەنگاوی سەرانە لە زێڕنگرەکانی سلێمانی وەردەگرن

2019/06/19 | 19:30

(هەواڵ كوردستان)- قوباد تاڵەبانی: چەکدارەکانی مەحموود سەنگاوی سەرانە لە دووکاندارەکان وەردەگرن

مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و تۆمەتبار بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی زوڵملێکراو (کاوە گەرمیانی) ساڵانێکی دوور و درێژە باندێکی مافیایی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بڵاو کردووەتەوە، ئەو باندە کاری کوشتن و ڕفاندن و سەرانە وەرگرتن لە ھاووڵاتییانی بازرگان و چەندین کاری قێزەون بۆ مەحموود سەنگاوی ئەنجام دەدەن.

 

تەنانەت سەرکردەکانی یەکێتیش درکیان بەکارە نەشیاوەکانی مەحموود سەنگاوی کردووە، دوایین جار قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کوڕی مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێرئ گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەکدارەکانی مەحموود سەنگاوی، سەرانە لە خەڵکی و پارە لە دووکاندارەکانی سلێمانی وەردەگرن.

 

بەپێی زانیارییەکانی(باسنیوز) گرووپە مافیاییەکەی مەحموود سەنگاوی، جگە لەوەی یەخەی بازرگانەکانی سلێمانی دەگرن و بە ھەڕەشەی کوشتن و ڕفاندن داوای بڕە پارەیەکی خەیاڵی دەکەن، ھەروەھا ئەو گرووپە مافیاییە زۆر جار بە چەکەوە ھەڕەشە لە زێڕنگرەکانی سلێمانی دەکەن و داوای پارەیان لێ دەکەن، ھەربۆیە زێڕنگرەکان بە ناچاری چەند جارێک داوایان لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە، چاودێریی وردی بازاڕی زێڕنگرەکان بکەن.

ھەر بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) مەحموود سەنگاوی لە گوندێکی نزیک شارەدێی بازیانی پارێزگای سلێمانی، چەندین دۆنم زەویوزاری ھاووڵاتیانی داگیر کردووە و ھەر کاتیکیش خەڵکی ئەو گوندە داوای وەرگرتنەوەی مافەکانیان بکەن، چەکدارەکانی مەحموود سەنگاوی، بەبێ ڕەچاوکردنی بار و ژیانی سەختی ئەو ھاووڵاتییە ھەژارە گوندنشینانە ترس و تۆقاندن و چاوسوورکردنەوە بەکار دەھێنن و هەڕەشەیان لێ دەکەن.

 

ھاوکات مەحموود سەنگاوی، جگە لەوەی لە چەند شوێنێکی سنووری شاری سلێمانی ماڵ و ڤێلای ھەیە، بەڵام ئەو ماڵەی کە ساڵانێکی زۆرە تێیدا دەژی دەکەوێتە گەڕەکی "ڕزگاری"ی سلێمانی، چەند گەڕەکێکی نزیک ماڵەکەی خۆی بە پاسەوانەکانی گەمارۆ داوە و ڕێگەی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی قەدەغە کردووە، ئەمەش دراوسێکانی مەحموود سەنگاوی، نیگەران کردووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending