هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانی كوردستان یاسای تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆی پەسەند كرد

پەرلەمانی كوردستان یاسای تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆی پەسەند كرد
پەرلەمانی كوردستان یاسای تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆی پەسەند كرد

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ٧٤ ئەندام، یاسای تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی بە تێبینییەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە پەسەند کرد.


پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رێگەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە نۆ تێبینی لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆ ھەبوو، حەفتیان زیاتر پەیوەندی بە ھەڵەی نووسینەوە ھەبووە، یەکێک لە تێبینیەکانیش تاپۆنەکردنی ئەو زەویانە بوو کە لە نێوان خانووەکاندا ماونەتەوە.


بەم شێوەیە کۆی تێبینیەکانی وەزارەتی شارەوانی بە دەنگی ٧٤ پەرلەمانتار پەسەند کران.