English | عربي

بازرگانیی ھەرێم: بەغدا بەڵێنی داوە پارەی گەنمی جوتیاران دوانەخات


بازرگانیی ھەرێم: بەغدا بەڵێنی داوە پارەی گەنمی جوتیاران دوانەخات

2019/06/19 | 21:45

(هەواڵ كوردستان)-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەڵێنی داوە ئەمساڵ لە زووترین کاتدا پارەی گەنمی وەرگیراوی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکات.

نەوزاد ئەدھەم بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەو بڕە گەنمەی بەغدا بۆ ئەمساڵ لە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەریدەگرێ ٣٤٠ ھەزار تۆ‌نە و لە ھەوڵیش داین ئەو بڕیارەی حکوومەتی عێراق کە باس لە زیادکردنی بڕی وەرگیراوی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دەکات، جوتیارانی ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

گوتیشی لە بودجەی عێراقدا ١٩٢ ملیار دینار بۆ کڕینی گەنمی ھەرێمی کوردستان دابین کراوە و بەڵێنیشیان پێداوین کە جیاواز لە ساڵانی پێشوو، ئەمساڵ لە زووترین کاتدا ئەو پارەیە بۆ جوتیاران خەرج بکات.

باسی لەوەش کرد کە ھەوڵەکان بۆ خەرجکردنی پارەی نەدراوی سێ ساڵی جوتیاران لەلایەن حکوومەتی ھەرێم و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان و حکوومەتی عێراق بەردەوامە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending