English | عربي

لە نوێترین ڕیزبەندیی زانكۆكانی جیهاندا هیچ زانكۆیەكی كوردستانی تێدا نیە


لە نوێترین ڕیزبەندیی زانكۆكانی جیهاندا هیچ زانكۆیەكی كوردستانی تێدا نیە

2019/06/19 | 23:20

(هەواڵ كوردستان)- سێ زانكۆی عێراقی لە خواری خوارەوەی ریزبەندییەكەدا هەن

كۆمپانیای (QS)ی بەریتانیی تایبەتمەند لە بواری پەروەردەدا، ڕیزبەندییەكی نوێی زانكۆ و پەیمانگە جیهانییەكانی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا پەیمانگەی ماساشۆستسی ئەمریكی پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە، ئینجا زانكۆی ستانفۆردی ئەمریكی و هارڤارد دێن.

لە ڕیزبەندییەكەدا هیچ زانكۆیەكی هەرێمی كوردستان نیە، تەنها سێ زانكۆی عێراقی لە خواری خوارەوەی ریزبەندییەكەدا هەن.

بەپێی ریزبەندییەكەی QS، دوای سێ زانكۆ ئەمریكیەكە، زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی لە پلەی چوارەم هاتووە، پەیمانگەی كالیفۆرنیای تەكنەلۆژی لە پلەی پێنجەمدا، پەیمانگەی سویسریی تەكنەلۆژییش لە پلەی شەشەمدایە.

لەسەر ئاستی عەرەبیشدا، زانكۆی شاعەبدولعەزیزی سعوودیە پلەی یەكەمی هێناوە، لەسەر ئاستی جیهانیشدا پلەی 186.

زانكۆ شا فەهدی سعوودیە دووەمی عەرەبی و 200ەمینی جیهان، زانكۆی بەیروت پلەی سێیەمی عەرەبی و 244ەمی جیهان.

ئەوەی جێی سەرنجە، لەسەر ئاستی عێراقدا سێ زانكۆ ناویان هاتووە، زانكۆی بەغدا كە 750یەمین زانكۆی جیهانە، هەروەها زانكۆی موستەنسریە لە دوای 1000مین زانكۆی جیهان و زانكۆی كوفەش لەدوای دواوە هاتووە.

 

لەم لینكەدا تەواوی ریزبەندییەكە ببینە:

 

https://www.topuniversities.com/university-rankings/world-university-rankings/2020








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending