English | عربي

بڕیارێکی حکوومەتی عێراق ھێلکە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ناھێڵێت


بڕیارێکی حکوومەتی عێراق ھێلکە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ناھێڵێت

2019/06/20 | 01:00

(هەواڵ كوردستان)-

بەھۆی جێبەجێکردنی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەبارەت بە قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی ھێلکە،ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بازاڕەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ھێلکە زۆر کەم بووەتەوە و لە هەندێک شوێن نەماوە.

 

سۆران عەبدولغەفار، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "بەھۆی بڕیاردانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێرا قبە قەدەغەکردنی ھێلکە کە بەمەبەستی پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ داویەتی و ھەرێمی کوردستانیش پێوەی پابەندبوو،بەچەند قۆناغێک نرخی ھێڵکە بەرزبووە و بەجۆرێک لە ئێستادا ھیچ بڕە ھێلکەیەک لە بازاڕەکان نەماوە".

 

گوتیشی: "لە ئێستادا ھەم وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم ھەم ئێمەش وەک لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەوڵی دۆزینەوەی ڕێگە چارەسەرێکین کە گرنگترینیان ھەڵوەشانەوەی بڕیارەکەو دەست کردنەوەیە بە ھاوردەکردنی ھێلکە چونکە بەرھەمی ناوخۆ ھێلکە کە ھەمانە بەشی پێداویستی ناوخۆمان ناکات".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending