English | عربي

هەوڵی دابینکردنی ئۆتۆمبێل بە قیسیتی درێژخایەن بۆ مامۆستایان دەدرێت


هەوڵی دابینکردنی ئۆتۆمبێل بە قیسیتی درێژخایەن بۆ مامۆستایان دەدرێت

2019/06/20 | 01:55

(هەواڵ كوردستان)-

بەرپرسێکى یەکێتیى مامۆستایانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لە هەوڵدان ئۆتۆمبێل بەقستى درێژخایەن و بەبێ پێشەکى بۆ مامۆستایان دابین بکەن کۆمپایەکیش ئامادەیى تەواوى دەربڕیوە.

 

عەبدولواحید محەمەد سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان بە(باسنیوز) راگەیاند: " لەگەڵ بریکارى کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا بەمەبەستى دابینکردنى ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایانى کوردستان بەبێ پێشەکى و بەقستى درێژخایەن، بۆئەوەى مامۆستایانى کەمدەرامەت بتوانن سوودمەندبن لەو پڕۆژەیە".

 

ناوبراو راشیگەیاند: " لەکۆبووەوەکەدا کۆمپانیاى ناوبراو بە وردى سەرنج و تێبینییەکانیان خستووەتەڕوو دەربارەى چۆنییەتى پێدانى ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان ئەوان هەموو ئامادەییەکیان دەربڕیوە، ئێمەش داواکارى و پێشنیازى خۆمان پێڕاگەیاندن بۆ ئەوەى میکانیزمێکى گونجاو بدۆزینەوە هەردوولا لەسەرى رێکبکەوین، هەر کۆمپانیایەکیش بیەوێ دەتوانێ بەشداربێت و دەرخستەمان پێشکەش بکات".

 

سەرۆکى یەکێتى مامۆستایان ئاماژەى بە ئەوەش کرد" ئەو ئۆتۆمبێلانە قستى (36) مانگ بەمامۆستایان دەدرێت بەڵام نابێت قستەکان بڕە پارەیەکی زۆربن چونکە داهاتى مامۆستایان سنووردارە و ناتوانن بەشێکى زۆربەى مووچەکانیان بدەنە قستى ئۆتۆمبێلەکان".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending