هەواڵی کوردستان ئێستا

پارێزگای هەولێر: "جگە لە رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی رێگە بەهیچ کەس نادرێت بێتە ناو شاری هەولێر"

پارێزگای هەولێر: "جگە لە رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی رێگە بەهیچ کەس نادرێت بێتە ناو شاری هەولێر"
پارێزگای هەولێر: "جگە لە رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی رێگە بەهیچ کەس نادرێت بێتە ناو شاری هەولێر"

2020-06-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بۆ هاتوچۆکردن لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە رێگەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ هاتوچۆکردن، رێگە بەهیچ کەس نادرێت بێتە ناو شاری هەولێر.

فرسه‌ت سۆفی لەراگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند،قەدەغەی هاتوچۆکردن لەشارەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی تری عێراق بەردەوامە، بۆیە بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بۆ هاتوچۆکردن لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە رێگەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ هاتوچۆکردن، رێگە بەهیچ کەس نادرێت بێتە ناو شاری هەولێر.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە رەوشی تەندروستی لە پارێزگاکەدا بەرەو هەڵکشانی زیاتری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەچێت و رەوشەکە زۆر مەترسیدارە.

پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتییان ده‌كات کە خۆیان بپارێزن و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی لەبەکارهێنانی (دەمامک و دەستکێش) و دوور کەوتنەوە لە کەسی بەرامبەر داواشکراوە کە هاووڵاتییان پاکوخاوێنی ببپارێزن و لە شوێنە قەرەباڵخەکان دووربکەونەوە.