English | عربي

لەبارەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد، سێ پەرلەمانتار راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە


لەبارەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد، سێ پەرلەمانتار راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

2019/06/20 | 19:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سێ پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نواینەرانی عێراق رایدەگەیەن،"پابەندبون بە یاسا چارەسەری مەلەفی نەوت دەکات نەک رێکەوتنی سیاسیی ژێر بەژێر"لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، هەریەك لە پەرلەمانتاران (ئەحمەدی حاجی رەشید و سەرکەوت شەمس و هۆشیار عەبدوڵا) ئەندامانی پەرلەمانی عێراق رایانگەیاند،"‏‎ ئێمە لە هەفتەی رابردودا و لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری دەستوری و یاسایی کێشەکانی نەوت لە عیراقدا، خاڵێک کە جەختمان لێکردۆتەوە چارەسەری مەلەفی نەوت و کێشەی موچە و بودجەی هەرێمە لەرێگەی دەستور و یاساکانی عێراق،لەو چوارچێوەیەدا هانی هەرهەوڵێکی دولایەنەی هەرێم و بەغداد ئەدەین بۆ کۆتایهێنان بە کێشە و قەیرانەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستور و یاسا".بەلامانەوە گرنگە درەنگ وەختیش بێت هەرێم پابەند بێت بە یاسایی موازەنەی 2019 ەوە

ئەو پەرلەمانتارانە دەشڵێن،"بەلامانەوە گرنگە درەنگ وەختیش بێت هەرێم پابەند بێت بە یاسایی موازەنەی 2019 ەوە"ئاماژەیان بەوەشكرد،‏‎ دوای هەوڵەکانی ئێمە لە بەدواداچون بۆ مەلەفی نەوتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی سەرەرای کاردانەوە نا عەقڵانیەکان و هەوڵی تەخوینکردن و دروستکردنی دەیان تۆمەت، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغداد ئەگەر ببێتەهۆی پابەندبون بە یاسای بودجەی 2019 و هەنگاونانیش بە ئاراستەی دروست بۆ چارەسەری یەکجاری مەلەفی نەوت لەسەر بنەمای دەستور بە ئیجابی دەزانین".راشیانگەیاندوە، "ئەگەر سەردانەكە بۆ خۆدزینەوە بێت لە پابەندبون بەیاسای موازەنە و هەوڵ بێت بەئاراستەی رێکەوتنی ژێربەژێری سیاسیی لە سەر مەلەفی نەوت ئەوا کێشەکان نەک وەک خۆی دەهێڵێتەوە بەڵکو قوڵتریان دەکاتەوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending