English | عربي

خانه‌قین.. تەقینەوەیەک ڕوویدا و قوربانیی لێکەوتەوە


خانه‌قین.. تەقینەوەیەک ڕوویدا و قوربانیی لێکەوتەوە

2019/06/20 | 23:45

(هەواڵ كوردستان)- خۆکوژێک پێش خۆتەقاندنەوەی نارنجۆکێکی لەدەست تەقیوەتەوە

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ گازینۆیه‌كى شارى خانه‌قین، خۆكوژێك پێش خۆته‌قاندنه‌وه‌ى نارنجۆكێكى پێدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ 4 کەس برینداربوون.

 

سه‌روه‌ر عه‌لى، چالاكوانى مه‌ده‌نى له‌شارى خانه‌قین، به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "كه‌مێك پێش ئێستا 20/6/2019 له‌ گازینۆى چوارچرا له‌ شارى خانه‌قین، كه‌سێكى خۆكوژ ویستویه‌تى خۆى بته‌قێنێته‌وه‌ به‌ڵام پێش خۆته‌قاندنه‌وه‌ى نارنجۆكێكى پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ خۆی و 4 کەسی سڤیل برینداربوون".

 

گوتیشی: "خۆكوژه‌كه‌ تائێستا له‌ژیاندا ماوه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پشتوێنه‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ین".

 

شارى خانه‌قین /155 كیلۆمه‌تر باكورى خۆرهه‌ڵاتى به‌عقوبه‌/ یه‌كێكه‌ له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، له‌پاش پرۆسه‌ى ناسراو به‌ "ئازادى عێراق" زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌پاش ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017، دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه‌ كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبی.

 

ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین به‌پێى بڕیارى ژماره‌ 131 له‌ ڕۆژى 21/8/2006 به‌كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ كورد و عه‌ره‌ب ‌و توركمان بڕیاریاندا خانه‌قین بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending