English | عربي

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی له‌ خانه‌قین روویدا


ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی له‌ خانه‌قین روویدا

2019/06/20 | 23:55

(هەواڵ كوردستان)- K24 - گه‌رمیان:

كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و 20ی حوزه‌یرانی 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی له‌ ناو كافتریایه‌كی ناوه‌ڕاستی خانه‌قین روویدا.

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ گه‌رمیان رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش ژماره‌یه‌ك بریندارن هه‌ن و تا ئێستاش چوار بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه‌.

له‌ باره‌ی ورده‌كاری كرده‌وه‌ خۆكوژیه‌كه‌ش، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا به‌ نارنجۆك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر كافتریاكه‌ و نارنجۆكی یه‌كه‌م ته‌قاندووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی نارنجۆكی دووه‌م بته‌قێنێت، به‌خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌رمی خۆكوژیه‌كه‌ له‌ناو كافتریاكه‌دا ماوه‌ و به‌شێك له‌ پشتێنه‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ش ماوه‌ و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش چاوه‌ڕێی تیمی پسپۆڕن بۆمبه‌كه‌ پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

راشیگه‌یاند، ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی شاره‌كه‌یان داخستووه‌ و  به‌ دوكاندارانیشیان راگه‌یاندووه‌ بچنه‌وه‌ ماڵه‌كانییان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی شاره‌كه‌ش باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا به‌یانی ده‌ستیپێكردووه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending