ته‌ندروستی سلێمانی: پێویستیەکی زۆرمان بەپلازمای خوێنی چاکبوەکانی كۆرۆنا هەیە
2020-06-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا داوا له هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌كات ئه‌وانه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و له ماوه‌ی 14 ڕۆژدا نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه پلازمای خوێن ببه‌خشن.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه:
هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینه‌وه لەئستادا پێویستیەکی زۆرمان بەپلازمای خوێنی چاکبوەکانی covid19 هەیە کەلەمەوەی 14 ڕۆژدا نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە چونکە لەئیستادا هیچ پلازمایەکی خوین لەبانکی خوێندانیە
تێبینی /ڕۆژانە لەکاتژمێر8 بەیانی تا 2پاش نیوڕۆ سەردانی بانکی خوێن بکەن لە سلێمانی