English | عربي

زیاتر لە هەشت ملیار دینار بۆ پڕۆژەیەکی هەڵەبجە تەرخانکرا ئامانج رەحیم: پڕۆژەکە داخوازییەکی مێژینەی ھەڵەبجەیی و گەرمیانیەکانە


زیاتر لە هەشت ملیار دینار بۆ پڕۆژەیەکی هەڵەبجە تەرخانکرا ئامانج رەحیم: پڕۆژەکە داخوازییەکی مێژینەی ھەڵەبجەیی و گەرمیانیەکانە

2019/06/22 | 15:05

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سەرکەوتو بون لە وەرگرتنی رەزامەندانی بۆ پێدانی بۆ دابینکردنی بوودجەی پێویست بە بڕی هەشت ملیار و 450 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی "پردی توەقوت" کە پارێزگای ھەڵەبجە بە ھەردو قەزای دەربەندیخان و شارەزور دەبەستێتەوە.پردی توەقوت کە پارێزگای ھەڵەبجە دەبەستێتەوە بە ھەردو قەزای دەربەندیخان و شارەزور 

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نوسینێکدا لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "خۆشحاڵ بوم بە سەرکەوتنی ھەوڵەکانم بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ دابینکردنی بوودجەی پێویست بە بڕی هەشت ملیار و 450 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی (پردی توەقوت) کە پارێزگای ھەڵەبجە دەبەستێتەوە بە ھەردو قەزای دەربەندیخان و شارەزور".بەدروستکردنی ئەو پڕۆژەیە ھاتوچۆ و ئاڵوگۆڕیی بازرگانی لە نێوان ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئاسان دەبێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەدروستکردنی ئەو پڕۆژەیە ھاتوچۆ و ئاڵوگۆڕیی بازرگانی لە نێوان ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئاسان دەکات، و قەرەباڵغیش لەسەر ڕێگای ھەڵەبجە-سەید سادق کەم دەکاتەوە، سودی تایبەتیشی دەبێت بۆ دانیشتوانی ناحیەی بەمۆی سەربە پارێزگای ھەڵەبجە".ئامانج رەحیم دەشڵێت، "ئەم پڕۆژەیە داخوازییەکی لە مێژینەی ھەڵەبجەیی و گەرمیانیەکان بو، ھیوادارم بە زوترین کات و بە کوالێتیەکی باش لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجەوە بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە".سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راشیگەیاندوە، ئەرکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی ھەڵەبجەیە لە نزیکەوە ببنە چاودێر بەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending