هەواڵی کوردستان ئێستا

بە ڤیدیۆوە... ترەمپ بە تووڕەبوونەوە لوتكەی ناتۆی بە جێهێشت

بە ڤیدیۆوە... ترەمپ بە تووڕەبوونەوە لوتكەی ناتۆی بە جێهێشت
بە ڤیدیۆوە... ترەمپ بە تووڕەبوونەوە لوتكەی ناتۆی بە جێهێشت

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

دوای ئەوەی لەلایەن سەركردەكانی ناتۆوە گاڵتەی پێكرا


ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە بڕیارێكی لەناكاو لوتكەی ناتۆی لە لەندەن بەجێهێشت و گەڕایەوە ئەمریكا، ڕۆژنامەی (ئیندیپێندێنت)ی بەریتانیش هۆكارەكەی ئاشكرا كردووە بەوەی ترەمپ تووڕە بووە كاتێك زانیویەتی سەرۆكی فەرەنسا و سەرۆك وەزیرانی كەنەدا و بەریتانیا گاڵتەیان پێكردووە.


ئیندیپێندێنت نووسیویەتی كە ترەمپ بڕیار بوو كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ببەستێ، بەڵام ئەویشی هەڵوەشاندەوە و لەندەنی بەجێهێشت، ئەمەش دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆییەكەی بینیوە كە تیایدا ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و جاستن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا گاڵتەی پێدەكەن لەبارەی دواكەوتنی.


بە پێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، ماكرۆن، جۆنسۆن و ترۆدۆ لە كۆشكی باكنگهام لە لەندەن بە پێكەنینەوە قسە دەكەن، دواتر دەركەوتووە قسەكانیان لەبارەی ترەمپەوە بووە، ئەگەرچی ناویان نەهێناوە، بەڵام ئاماژەیان بە دیدارە رۆژنامەوانیە درێژخایەنەكانی داوە.


جێی باسە سەركردەكانی چەندین وڵات بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە لەندەنن.