English | عربي

وەزارەتی دارایی داوا لە گەنجینەکان دەکات لیستی نوێی موچە ئامادە بکەن


وەزارەتی دارایی داوا لە گەنجینەکان دەکات لیستی نوێی موچە ئامادە بکەن

2019/06/23 | 10:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە تاوەکو لیستی موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ ئامادە بکەن.سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە تاوەکو لیستی موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ ئامادە بکەن و رەوانە وەزارەتی دارایی بکەن".ئەمڕۆ یەکشەممە بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی کۆتایی بە دابەشکردنی مانگی ئازاری 2019 دێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردودا موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشکرا.وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان کە مانگانە 522 ملیار دینارە.سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری وتیشی، "هەمو مانگێک لە 13 بۆ 16ی مانگ ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە رەوانە دەکرێت دەگاتە دەستی وەزارەتی دارایی، بەوەش دابەشکردنی موچە خێتر دەبێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending